AP ١٤٠١ گوڵان ١٩ ١٤:٤٨

یەکەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقا لە کامیاران بەڕێوە دەچێت

یەکەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقا لە کامیاران بەڕێوە دەچێت

بەڕێوەبەری یەکەمین دوو ساڵانەی نەتەوەیی مۆسیقای سەرشەقامی ئێرن وتی: یەکەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقای ئێرانی ٢١ تاکوو ٢٣ی گوڵان لە شاری کامیاران بەڕێوە دەچێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، زوبەیر حسێن پەناهی لە بەڕێوەچوونی یەکەمین فێستیڤاڵی نەتەوەیی مۆسیقا لە کامیاران هەواڵی دا و وتی: چەندین گرووپی مۆسیقا لە شارەکانی سیستان و بەلووچستان، خوراسان، گیلان، ئازەربایجان، خوزستان، لوڕستان و فارس لەم فێستیڤاڵەدا بەشدارن و بەرنامە بەڕێوە دەبەن.

ئەو ئامانج لەم کارەی بەرزکردنەوەی ئاستی پێوەرە هونەرییەکان لە کامیاران راگەیاند و وتیشی: بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە لە کامیاران گەشەی کار و پیشە و گەشتیاری بەدواوە دەبێت.

فێستیڤاڵی مۆسیقای ئێرانی ٢١ تاکوو ٢٣ی گوڵانی ١٤٠١ لە کامیاران بەڕێوە دەچێت.

News ID 41899

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha